کۆمپۆنێنت و پرۆپس

کۆمپۆنێنت یان بە کوردی “پێکهێنەر”ەکان ڕێگات ئەدەن ڕووکار دابەش بکەی بەسەر پارچەی سەربەخۆ، بەکارهێنراوە و بتوانی بەجیا بیریان لێ بکەیتەوە. ئەم پەڕەیە پێشەکیەکە بۆ بیرۆکەی کۆمپۆنێنت. ئەتوانی زانیاری زیاتر لە وردەکاری APIی کۆمپۆنێنت لێرە بببینیت.

وەکو بیرۆکە، کۆمپۆنێنت لە فەنکشنی جاڤاسکریپت ئەچن. تواناری وەرگرتنی تێخراوی (ئینپۆت)ی هەڕەمەکی و دروستکردنی دانەی ڕیئاکت React element کە لەسەر شاشە نیشاندراوێک پێناسە بکرێت پێیان.

فەنکشن و پۆلی کۆمپۆنێنت {#function-and-class-components}

ئاسانترین شێوازی پێناسەکردنی کۆمپۆنێنتێک نوسینی فەنکشنیکی جاڤاسکریپتە:

function Welcome(props) {
return
Hello, {props.name}

ئەم فەنکشنە کۆمپۆنێنتێکی بەکاری ڕیئاکتە لەبەر ئەوەی تەنها “پرۆپ”/خاسیەتێک وەر ئەگرێ (پرۆپ کورتکراوەی پرۆپەرتیە تەبیعی) کە ئارگومێنتێکی بە داتاوە تێدایە و دانەیەک/ئەلەمێنتێکی ڕیئاکت دروست ئەکات. بەمانە ئەڵێین کۆمپۆنێنتی فەنکشنی چونکە هەر ئەوەیە فەنکشنێکی جاڤاسکریپتی ڕووتە.

ئەتوانی کلاس/پۆلێکی ES6 بەکاربهێنی بۆ پێناسەکردنی کۆمپۆنێنتێک:

class Welcome extends React.Component {
render() {
return
Hello, {this.props.name}

بە نیسبەت ڕیئاکت ئە دوانەی سەرەوە (کلاسەکە و فەنکشنەکە) یەک شتن.

پۆل/کلاسەکان هەندێ تایبەتمەندی تریان هەیە کە لە بەشی داهاتوو باسیان ئەکەین. بەڵام تا ئەو کاتە کۆمپۆنێنتی فەنکشنی بەکار ئەهێنین چونکە کورتترن.

وێنەکردنی کۆمپۆنێنتێک

پێشتر تەنها ئەو یەکانەی ڕیئاکت هاتە بەردەممان کە بۆخۆیان تاگی DOMن وەک:

const element =

بەڵام ئەکرێ یەکەکە خۆی شتێک بێ بەکارهێنەر دروستی کردبێت، وەک:

const element = <Welcome name="Sara" />;

کاتێ ڕیئاکت چاوی بە یەکەیەک ئەکەوێ کە بەکارهێنەر دروستی کردبێ، خاسیەتەکان (ئەتریبویت)ی JSXەکە ئەگوازێتەوە بۆ کۆمپۆنێنتەکە وەک یەک ئۆبجێکت (تەنی جاڤاسکریپت) ئا بەمانە ئەوترێ “پرۆپ”.

بۆ نمونە، ئەم کۆدە لەسەر پەڕەکە “سڵاو هێرۆ” وێنا ئەکات:

function Welcome(props) {  return
Hello, {props.name}

const element = <Welcome name="Hero" />;ReactDOM.render(
element,
document.getElementById('root')

Try it on CodePen

کەواتە پوختەی ئەم نمونەیە چی بوو:

1. بانگی ReactDOM.render() ئەکەین بە یەکەی <Welcome name="Hero" />.
2. ڕیئاک بانگی کۆمپۆنێنتی Welcome ئەکات بە {name: 'Hero'} پرۆپی name.
3. کۆمپۆنێنتی Welcome ئەم تاگە ئەگەڕێنێتەوە
Hello, Hero
وەک ئەنجامی کۆتایی.
4. ڕیئاکت خۆی DOM تازە ئەکاتەوە (تایبەتە بە ڕئیکات) کە ئەم تاگە وابێت
Hello, Hero

تێبینی: هەمیشە با کۆمپۆنێنتەکانت بە پیتی گەورە/کەپیتاڵ دەست پێ بکەن.

ڕیئاکت کۆمپۆنێنتێک بە پیتی بچوک دەست پێ بکات وای دا ئەنێت تاگێکی DOMە. بۆ نمونە
نمونەی دیڤ’ێکی HTMLە، بەڵام <Welcome /> بریتیە لە کۆمپۆنێنتێک و پێویستی بەوەیە کە Welcome لە بوار/سکۆپ’دا ئامادە بێت. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم لۆجیکەی پشت ئەم عادەتە، تکایە JSX بە قوڵی بخوێنەوە.

دانانی کۆمپۆنێنت

کۆمپۆنێنتەکان ئەتوانن هێما بۆ کۆمپۆنێنتی تر بکەن لەکاتی دەرهاویشتندا. ئەمە وا ئەکات هەمان کۆمپۆنێنتکردن بەکار بهێنرێ لە هەموو ئاستێکی وردەکاریدا. دوگمەیەکە، فۆرمێک، دایەلۆگ بۆکسێک، شاشەیەک: لە ئاپەکانی ڕیئاکتدا، هەموو ئەمانە بە گشتی ئەکرێ وەک کۆمپۆنێنت پێناسە بکرێن.

بۆ نمونە ئەکرێ تەواوی ئاپەکە وەک کۆمپۆنێنتی App پێناسە بکەین کە Welcome چەن جارێک نیشان بدات، بەم شێوەیە:

function Welcome(props) {
return
Hello, {props.name}

function App() {
return (

<Welcome name="Hero" />      <Welcome name="Broosk" />      <Welcome name="Goran" />

ReactDOM.render(
<App />,
document.getElementById('root')

Try it on CodePen

ئاساییە، ئاپی نوێی ڕیئاکت بریتی بێ لە تەنها کۆمپۆنێنتێک بەناوی App لە سەری سەرەوە. بەڵام ، ئەگەر ڕیئاکتت تێکەڵکرد لەگەڵ ئاپێکی حازدا، ئەکرێ لە ژێرەوە دەستپێ بکەیت بۆ نمونە لە دوگمەیەکButtonەوە دەست پێ بکەیت و هەنگاو هەنگاو تا بگەیتە ئاستی سەرەوەی پلەکانی ئاپەکەت.

دەرهێنانی کۆمپۆنێنت

مەترسە لەوەی کۆمپۆنێنتەکانت وردکەیتەوە بۆ کۆمپۆنێنتی بچوکتر.

بۆ نمونە کۆمپۆنێنتیComment لەبەرچاوگرە:

function Comment(props) {
return (

{props.author.name}

{props.text}

{formatDate(props.date)}

Try it on CodePen

پرۆپسی author (ئۆبجێک)، text (سترینگ)، و date (ڕێکەوت) وەر ئەگرێت، پێناسەی کۆمێنتێکی سەر سایتێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەکات.

ئەم کۆمپۆنێنتە کەمێ سەختە دەستکاری کردنی لەبەر ئەو لەناویەک دانانە، وە سەختیشە بەشەکانی بەکاربهێنرێتەوە. با هەندێ پێکهێنەری دەربهێنین.

یەکەم شت، Avatar دەرئەهێنین:

function Avatar(props) {
return (

پێکهێنەری Avatar پێویست ناکات بزانێ کەوا لەناو کۆمپۆنێنتێکی وەک Commentدایە. لەبەر ئەوەشە پرۆپسەکەمان گۆڕی بۆ شتی گشتی تر: user نەک author.

ئێمە لامان باشە ناوی پرۆپسەکانت لە چاوی کۆمپۆنێنتەکەوە دابنێێت نەک لە چوارچێوەی بەکارهێنانەکەیدا ناوزەدیان بکەیت.

ئیتر ئەتوانین کۆمپۆنێنتی Comment کەمێک سادە بکەینەوە:

function Comment(props) {
return (

<Avatar user={props.author} />

{props.author.name}

{props.text}

{formatDate(props.date)}

ئەنجا بەشی UserInfo دەر ئەهێنین وەک کۆمپۆنێنتێک کە بتوانێت Avatar لە تەنیشت ناوی بەکارهێنەرەکە دانێت:

function UserInfo(props) {
return (

<Avatar user={props.user} />
{props.user.name}

ئیتر ئەمە ئاوا Comment زیاتر سادە ئەکاتەوە:

function Comment(props) {
return (

<UserInfo user={props.author} />

{props.text}

{formatDate(props.date)}

Try it on CodePen

دەرهێنانی کۆمپۆنێنت لەوەیە وەک ئیشێکی سەخت بێتە بەرچاوت یەکەمجار، بەڵام کاتێک خەرمانێ کۆمپۆنێنت هەبێ بۆ ئەوەی ئەپێکی گەورەی پێ دروست بکەی دوایی ژیانت ئاسان ئەکات. یاسایەکی گشتی لەپێش چاوت بێ ئەوەیە گەر بەشێکی ڕووکارەکەت چەن جارێک بەکارهاتەوە (Button, Panel, Avatar)، یاخوود هەر خۆی بۆخۆی ئاڵۆزە کەمێک (App, FeedStory, Comment)، ئیتر ئەوە کاندیدیکی چاکە ورد بکرێتەوە.

پرۆپس نەگۆڕن

کاتێک کۆمپۆنێنتێک دروست ئەکەی چ بە کلاس یان فەنکشن، نابێ بەهیچ شێوەیەک پرۆپسەکانی خۆی دەستکاری بکات. فەنکشنی کۆکردنەوەی sum لەبەرچاو گرە:

function sum(a, b) {
return a + b;

ئەم فەنکشنانە بە “خاوێن” ناو ئەبرێن چونکە “پێدراو” یان ئینپوتەکانیان دەستکاری ناکەن و هەمیشە هەمان نرخ ئەدەن بەدەستەوە بۆ هەمان پێدراو.

جیاواز لەمە، ئەم فەنکشنەی خوارەوە “ناخاوێن”ە چونکە پێدراوەکەی ئەگۆڕێت:

function withdraw(account, amount) {
account.total -= amount;

ڕیئاکت تا ڕادیەکی باش نەرمە بەڵام یەک یاسای گیری هەیە:

هەموو کۆمپۆنێنتەکانی ڕیئاکت ئەبێ وەک فەنکشنی خاوێن هەڵسوکەوت لەگەڵ پرۆپسەکانیان بکەن

بەدڵنیایەوە، ڕووکارەکانی پرۆگرامەکان جوڵاون ئەگۆڕین بەپێی کات. لە بەشی بەشی داهاتوودا بابەتێکی تر ئەناسێنین بەناوی “ستەیت” یان دۆخ. ستیەت ڕێگا ئەدات کۆمپۆنێنتەکانی ڕیئاکت دەرکراوەکانیان بەدرێژایی کات بگۆڕن بەپێی کردارەکانی بەکارهێنەر، وەڵامە ڕایەڵەییەکان/نێتوێرک، یان هەرشتێکی تر، بەبێ ئەوەی یاساکەی سەرەوە بشکێنن.